راهێنەری تۆتنهام بەرشەلۆنە بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان كاندید دەكات

وەرزش

20/03/2019‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوریسیۆ پۆكیتینۆی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی یانەی بەرشەلۆنەی كاندید كرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پۆكۆتینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت لەقۆناغی هەشت بەسەر یانەی مانچستەر یوتایتید سەركەوێت بۆ قۆناغی چوار تیپی.

ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە راشیگەیاند، ئەگەر پێم بڵێن تیپێك دیاری بكە بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان، ئەوە یانەی بەرشەلۆنە كاندید دەكەم.

هەروەها رایگەیاند، كە ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری بەرشەلۆنە كاری گەورە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە دەكات، بۆیە دەتوانن خولی یانە پاڵەوانەكانیش بەرنەوە.

هـ ـ ح