چیڵسی نرخ‌و مەرجی دەستبەرداربوون لەهازارد بۆ ریاڵ مەدرید رادەگەیەنێت

وەرزش

20/03/2019‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی چیڵسی نرخ‌و مەرجی دەستبەرداربوونی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاند.

بەپێی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ، یانەی چیڵسی بۆ دەستبەرداربوون لەهازارد داوای 98.5 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی دەكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانەی چیڵسی ئەو نرخەكەی كردووەتە مەرج‌و ئەگەر ریاڵ مەدرید لەوە كەمتر گرێبەست بخاتەڕوو، گفتوگۆی لەگەڵ ناكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی 82 ملیۆن پاوەنی ئامادەكردووەو یانە لەندەنییەكەش ئەوەی رەتكردووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە