نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامە

جیهان

20/03/2019‌ 667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی بەرهەمهێن.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان حەوت سەند بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە لە تشرینی دووەمی 2018وە ئەو نرخەی تۆمارنەكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 59.57 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 20 سەنت بەرزبووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە