ئاشكراكردنی رووەكانی تری داهاتووی داعش پاش شەڕی "باغۆز"

sharpress.net

1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/03/2019‌

شارپرێس:
زۆربەی ئەو شیكاری و راپۆرتە سیاسییانەی باس لە جەنگی هێزەكانی سوریای دیموكرات دژی داعش دەكەن لە باغۆزی رۆژهەڵاتی سوریا، وای دەبینن بابەتەكە تەنیا چەند دیمەنێكی راگەیاندنەو بۆ مەبەستی پرۆسەی گواستنەوەی ئەندامانی ئەو رێكخراوە بۆ شوێنی ترو ناوی نوێتر بەكاردەهێنرێت.

دكتۆر حسام شعیب شارەزای كاروباری رێكخستنە چەكداریەكان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ –سپوتنیك، وتویەتی : رێكخراوی داعش كارتێكی براوەیەو لەلایەن ئەمەریكاوە وەبەرهێنانی تێدا دەكرێت لەسەرجەم ناوچەكەدا، ئەوەی ئێستا لە باغۆز روودەدات پاڵەوانێتی وەهمیە بۆ ئەوەی ئەو بۆچونە لە لای سوریەكان و دەرەوەدا دروست بكرێت كە هێزەكانی سوریای دیموكرات بەسەر داعشدا سەركەوتوو بوون.

ناوەوەی فەلەستین
شارەزاكە ئاماژەی بەوە كرد، ئەمەریكا شوێنێكی نوێی لە جیهاندا دۆزیەوەتەوە، بەتایبەتی باكوری ئەفریقیا و ناوەوەی فەلەستین و نیمچە دوورگەی سینا، چاندنی داعش لە ناوەوەی فەلەستین مەبەست لێی ئیسرائیل نییە، بەڵكو كۆتایی هێنانە لە كێشەی فەلەستین، هەروەها هەندێك لەو داعشانە دەگوزارێنەوە بۆ وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو بۆ ئەوەی وەك كارتێكی فشار دژی یەكێتی روسیا بەكاریان بهێنێت.

شعیب ئەوەشی روون كردەوە، ئەمەریكا دەستبەرداری سەركردەكانی داعش نابێت؛ كە شارەزاییەكی زۆریان لە جەنگ و سەركردایەتی كردن و بەكارهێنانی تەكنیكی نوێ هەیە، كە لە هیچ رێكخراوێكی تردا وا بە ئاسانی دروست نابێت، لەگەڵ دەستبەركردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ لێزانی و بەكارهێنانی ئەو چەكانە.

شارەزاكە دووپاتیكردەوە، رێكخستنە چەكداریەكانی داعش وەك ژمارەی دانیشتوان نین كە بتوانرێ لەناوببرێن یاخود بخرێنە زیندانەكانەوە، ئەوان كاتێ فەرمانیان بۆ دێت بەوەی كاریان تەواو بووە دەبنە شانەی نوستوو، لەهەمان كاتدا لەنێو كۆمەلگەدا دەتوێنەوە، تا ئەو كاتەی فەرمانیان بۆ دێت بە دەركەوتنەوەیان لە ناوچەیەكی تردا، یان لە ژێر ناوێكی نوێتردا، داعش ئەمرۆ لە قۆناغی بەهێزبوونەوە دەچێتە قۆناغی ئارام گرتن و لە قاڵبدان.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا







ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved