شارپرێس:
له‌پاڵ ده‌نگۆی نه‌خۆشكه‌وتنی موقته‌دا سه‌در-ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر سه‌در كه ئامۆزای موقته‌دا سه‌دره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق.
دوای نۆ ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، جارێكی دیكه جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د سه‌در گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی عێراق‌و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراق كۆبوه‌وه له‌وانه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق‌و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق‌و عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه.
چاوه‌ڕێده‌كرێت سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د سه‌در له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه، تا ئێستاش ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌وه له‌ناكاوه‌ی جه‌عفه‌ر سه‌در هۆكاره‌كه‌ی چیه.
دواین جار كه جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د سه‌در له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بیندرا، ساڵی 2010 بوو هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی وه‌ك په‌رله‌مانتار پێشكه‌شكرد.
ماوه‌ی سێ مانگه موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق نائاماده‌یه، یه‌كێك له‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه نه‌خۆشكه‌وتنی ناوبراوه، بۆیه جموجوڵی ئامۆزاكه‌ی سه‌در له‌مكاته‌دا نائاسایی ته‌ماشاناكرێت، به‌تایبه‌ت كه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوبوه‌ته‌وه به‌منزیكانه سه‌در به‌پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی نوێ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ده‌گۆڕێت.
سه‌ڵاح عوبێدی، وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در له‌وه‌ڵامی پرسیاری جموجوڵی ئه‌مدواییه‌ی جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د سه‌در ڕایگه‌یاند، ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان نییه، هاوكات له‌باره‌ی بوونی جه‌عفه‌ر سه‌در به نێرده‌ی موقته‌دا سه‌در، ناوبراو بابه‌ته‌كه‌ی نه ڕه‌تكرده‌وه نه پشتڕاستیكرده‌وه.
ڕ . ج