سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا بۆ ئه‌ردۆغان: ڕوبه‌ڕوو وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌

sharpress.net

7365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/03/2019‌

شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌رگای توڕه‌یی حكومه‌تی نیوزله‌ندای به‌ڕووی خۆیدا كردوه‌ته‌وه‌‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ پێیده‌ڵێت، ڕوبه‌ڕوو وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندای قۆسته‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا‌و هێرشكردنه‌ سه‌ر نیوزله‌ندا، جاسیندا ئەردێرن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند، "وینستۆن پیته‌رز، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا سه‌ردانی توركیا ده‌كات‌و ڕوبه‌ڕوو وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كای نیوزله‌ندا ده‌داته‌وه‌".

توڕه‌یی نیوزله‌ندییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌، ئه‌ردۆغان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشی چه‌كداره‌كه‌ی بۆسه‌ر موسڵمانه‌كانی نیوزله‌ندا نمایشكرد، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ ژیانی نیوزله‌ندییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved