شارپرێس:
زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی تۆكمه بكات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك یاریزان دیاریكراون بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ڕیاڵ مه‌درید.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ماركا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك یاریزان بۆ ڕیزی یانه‌كه بگوازێته‌وه كه دیارترینیان دی لێخت-ی یاریزانی ئه‌یاكس ئه‌مستردام، ئه‌لیخاندرۆ گریمالدۆی یاریزانی به‌نفیكا، پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ئێدین هازاردی یاریزانی چێڵسی.
ڕیاڵ مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌سه‌ركردایه‌تی زه‌ینه‌دین زێدان، ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌خولی ئیسپانی‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مپاپی‌و هاری كه‌ین دوان له‌و هێرشبه‌رانه‌ن كه ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
ڕ . ج