ئەمریکا سێ مانگی دیکە مۆڵەت ده‌داته‌ عێراق کارەبا لە ئێران بکڕێت

عیراق

20/03/2019‌ 1274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌رپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە مۆڵەت ده‌داته‌ عێراق تاوه‌كو وزەی کارەبا لە ئێران بکڕێت.

به‌پێی میدیای فه‌رمی ئه‌مریكا، به‌رپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاندووه‌، بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ عێراقیـیەکاندا بۆ تاوتوێکردنی سزاکانی سەر ئێران، لەم کاتەی کە ڕێگە بە عێراق دەدرێت کارەبا لە ئێران بکڕێت.

عێراق نزیکەی 28 ملیۆن سێجا گازی سروشتی لە ئێران هاوردەدەکات و 1300 میگاوات کارەباش لە ئێران دەکڕێت.

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و زیادکردنی سەرچاوەکانی لە عێراق وەها دەکات ئەو وڵاتە ئابوری باشتربێت و گەشەبکات و سەرئەنجام عێراقێکی یەکگرتوویی دیموکراتی لێبکەوێتەوە کە لە کاریگەریـیە خراپەکانی ئێران ڕزگاری ببێت.
ه.م

بەپەلە