شارپرێس:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) حه‌وت هاوڵاتی ئێزدیان له باغۆز رزگاركرد كه پێنجیا ژن و دوانی دیكه‌یان منداڵ بوون.
به‌پێی فورات نیوز، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده حه‌وت هاوڵاتی ئێزدییان له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جینی دێره‌زوور له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگاركردووه، كه پێنجیان ژن و دوانی دیكه‌یان منداڵ بوون.
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له ماوه‌ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی داعش ژماره‌یه‌كی زۆری ژن و منداڵیان ڕزگار كردووه، كه له‌نێویاندا هه‌زاران ئێزدی هه‌بوون. ئه‌و هاوڵاتییه ئێزدییانه له كاتی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال ساڵی 2014 دا ڕفێنرابوون.