نەورۆزێکی جیاواز.. منداڵانی بێسەرپەرشت بەشداری کردنەوەی ئاگری نەورۆزیان کرد

کوردستان

20/03/2019‌ 1762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەیەک لە منداڵانی بێ‌ سەرپەرشتیار بەشداری كردنەوەی ئاگری نەورۆزیان كرد.

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩  ژمارەیەک منداڵی بێسەرپەرشت كەشێكی جیاوازیان بەڕێکرد بە بەراورد بە رۆژەكانی دیکەیان، زیاتر لە ٢٥ منداڵی بێسەرپەرشت بۆ بەشداریكردنی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەرێگەی كۆمپانیای قەیوانە بانگهێشتنی بەشداریكردنی  یادی نەورۆز كرا بوون.

ماڵی كورانی نەوجەوانان كە زیارتر ئەو منداڵانی لەخۆ گرتوە كە سەرپەرشتیاریان نییە، لە كردنەوەی ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ بەشداریان كرد.

لەم ئێوارەیەدا منداڵەكان جلوبەرگی كوردیان پۆشیبوو، دوای نانخواردنی ئێوارە خۆیان ئامادە دەكرد بۆ كردنەوەی ئاگری نەورۆز.

شێركۆ عارف بەڕێوبەری ماڵی كوڕانی نەوجەوانان دەربارەی ئەو مەراسیمە بەشارپرێسی وت "لەسەرداوای كۆمپانیای قەیوان و لەرێگەی سۆزان خان بەرێوەبەری قوتابخانەی كورد جینێسەوە، ئەو ئاهەنگ و بانگهێشتە سازكراوە".

 

شێرکۆ عارف ئاماژەی بەوەدا "زۆر گرنگە لەبۆنە نەتەوەیی و كۆمەڵایەتیەكاندا ئەو منداڵانە بەشداریان پێبكرێت، تا لەدوارۆژدا بەشێوەیەكی ئاسایی تێكەڵ بەكۆمەڵگە بكرێنەوە،".

بەڕێوبەری ماڵی کوڕانی نەوجەوانان زۆر سوپاسی ستافەكەی ماڵەکەی كرد كە لەم كاتەدا دور لەخێزانەكانی خۆیان بەشدار بوون بۆ سەرپەرشتی كردنی منداڵەكان، لەو بارەوە وتی" جیگەی رێزە لەم كاتەدا كاك رێبازی توێژەری كۆمەڵایەتی و كاك حەمیدی چاودێر هەموو رۆژەكەیان لەگەڵ منداڵەكان بەسەر برد، بەتایبەتی سۆزان  ئەبوبەكر لە گروپی قەیوان كە بەردەوام دەستی بەمنداڵە كانەوەیە و هاوكاریمان دەكات" .

 


هـ ـ ب