وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

جیهان

20/03/2019‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستە بۆ وتووێژی ئاسایشی هەرێمی لە کوەیت.

ئەمڕۆ چوارشەممە مایک پەمپیۆ و دیپلۆماتی باڵا و وەزیری دەروەی ئەمریکا گەیشتە وڵات کوەیت و ڕایگەیاند "بە نیازی دانۆستاندنە لەگەڵ کاربەدەستانی کوەیتدا سەبارەت بە پلانەکانی ستراتیژی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا و کێشەی وزە".

پەمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا "بڕیار وایە پاش کوەیت سەردانی ئیسرائیل بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیر نەتەنیاهۆ کۆببێتەوە".

پۆمپێیۆ بەشیکی دیکەی پلانی سەردانە دیپلۆماسییەکەی ئاشکرا کرد و وتی "لە سێیەمین راوەستانیدا لە بەیروت کاتێکی زۆر لەگەڵ حکومەتی لوبنانیدا بەسەر دەبات بۆ وتووێژکردن لە بارەی چۆنیەتی یارمەتیدانیان لە بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و حیزبوڵا کە لەسەر لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئەمریکادایە".