وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: فەرماندە ئاسایشیـیەکانی وڵاتەکەی و ئێران لە دژی پەکەکە ڕێکەوتوون

جیهان

20/03/2019‌ 754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەێنێت "فەرماندەی ئاسایشی تورکیا و ئێران ڕێکەوتوون لەسەر درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ماوەیەک.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندوە "عارف چەتین فەرماندەی هێزەکانی جەندرمە و قاسم ڕەزائی فەرماندەی هێزەکانی سنووری ئێران لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا ڕێکەوتوون و تاووتوێی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان کردووە".

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە "پاشان لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی دیکەدا هەردوو جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا و ئێران ستایشی ڕێکەوتنەکە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوانیان کردووە".

پـێشتر لەسەرەتای ئەم هەفتەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیدبو "وڵاتەکەی و ئێران پـێکەوە ئۆپەراسیۆنی لەشکری هاوبەش لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام دەدەن"، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاندبو "وڵاتەکەی بەشێک نەبووە لە ئۆپەراسیۆنەکە".
هـ ـ ب