جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بەشداری دەکات

جیهان

20/03/2019‌ 1046 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 2020 دەربڕیوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ سترێت جۆرناڵ ڕایگەیاند "جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەژمارەیەک لە لایەنگرانی خۆی وتووە - کەحەز‌ بە بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی سەرۆکایەتی بۆ 2020ی ئەمریکا دەکات".

جۆ بایدن بە لایەنگر و پشتیوانانی وتووە، کە پێدەچێت نەتوانێت پارەی پێویست بۆ کەمپەینەکانی هەڵبژاردن دابین بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە "بێتۆئوروکە" و "بێرنی سێندێرس" کاندیدەکانی دیموکراخوازەکان پاش ئامادەیی دەربڕینی خۆیان بۆ چوونە نێو کێبڕکێکانی سەرۆکایەتی- ڕایانگەیاندووە، نزیکەی6ملیۆن دۆلار پارەیان بۆ کەمپەینەکانی هەڵبژاردن کۆکردووەتەوە.

وتەبێژەکەی بایدن هێشتا لەمبارەیەوە هیچ شتێک بۆ ڕاگەیاندنەکانی وڵاتەکەی نەدرکاندووە.
بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان لەبارەی بایدن-ەوە ڕایدەگەیەنن- ئەو بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵات ئامادەیە. 

لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەکی زۆر لەدیموکراتخوازەکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا نیشانداوە. بەڵام بایدن تا ئێستا بەفەرمیی ئەم بەشداریکردنەی ڕانەگەیاندووە.

بایدن لەکاتی خۆیدا ڕەخنەی زۆری لە ئەدای کارەکانی پەیوەست بە سیاسەتەکانی کۆچبەران و بواری تەندروستییەوە لێگیراوە و تا ئێستاکەش دووجار بۆسەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کراوە.

وەرگێڕان....یاسین نادر

هـ ـ ب