فۆکۆیاما داوا لە ئەمریکا دەکات گوێ لەبەرهەم ساڵح بگرن

عیراق

20/03/2019‌ 3584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فرانسیس فۆکۆیاما فەیلەسوف و نوسەری دیاری ئەمریکی داوا دەکات ئەمریکا گوێ لە سەرۆک کۆماری عیراق بگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لەبابەتێکدا باسی لە ڕۆڵ و پێگەی د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری نوێ کردووە و فەیلەسوفێکی جیهانیش پشتگیری بۆ سەرۆک کۆماری عیراق ڕادەگەێنێت.

 

رۆژنامەنوس کریستیان کاریل لەبابتێکدا لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست باسی چاوپێکەوتنێکی خۆی و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی کردوە کە لە شاری سلێمانی لەسەرەتای ئەم مانگە ئەنجامی داوە و نوسیویەتی "بەرهەم صاڵح هێشتا هەر‌ گەشبینە بە ئایندەیەكی باشتر بۆ عێراق".

 

کریستیان کاریل ئاماژەی بەوە کردوە  "سەرۆكی عێراق لای وایە ئەگەر عێراق دەستبەرداری میراتی 40 ساڵەی ڕابردووی بێت لە جەنگ و وێرانكاری، حكومەتی تازەی عیراقیش بتوانێت بەر بە بیروكراسیەت و گەندەڵی بگرێت و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر بكات و لە پڕۆسەی بنیاتنانەوەی ناوچە وێرانكراوەكانی ژێردەستی داعش سەركەوتوو بێت، عێراق دەتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێت و دووبارە هەستێتەوە".

لەو بارەیشەوە فرانسیس فۆکۆیاما فەیلوسوفی گەورەی جیهانی بواری ئابوری و پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان لە تویتێکدا لە هەژماری تایباتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "پێوستە واشنتن گوێ لە بەرهەم ساڵح بگرێت".


هەروەها لە بەشێکی دیکەشی بابەتەکەی ئەو ڕۆژنامەنوسەشدا لە زاری بەرهەم ساڵحەوە ئاماژەی بەوە کردوە "ململانێیکانی ئێران و ئەمریكا كاریگەر‌ی زۆری هەیە لەسەر باردۆخی ئێستای عێراق".

فۆکۆیاما کەسایەتییەکی ناسراوی هەیە لەجیهاندا و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو وتەیەی دەربارەی بەرهەم ساڵح کاردانەوە و هەڵوێستی ئەمریکای لێ بکەوێتەوە، هەروەها ئەو وتەیەشی نیشاندانی ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک کۆمارە کوردە نوێکەی عیراقە لە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و جوگرافی ناوچەکە.
هـ ـ ب