شارپرێس:
هەرچەندە ئاماژەكان بۆ ئەوە بوون، كە زەینەدین زەیدانی فەرەنسیو راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید، چارەسەری كێشەكانی یانەكەی دەكات، بەڵام كێشەیەكی نوێی بۆ دروست بوو.
بەپێی سەرچاوەكانی ئیسپانیا، ئیسكۆ ئالاكۆنی ئیسپانیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید كێشەی لەگەڵ زەینەدین زەیدان دروست كردووە.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، زەیدان داوای لەئیسكۆ كردووە، كە پشكینینی كێشی بۆ بكات، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیكردووەتەوە ئەوە بكات.
هەروەها سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، ئەوە یەكەم كێشەی زەیدانە لەگەڵ یاریزانەكانی ریاڵ مەدریدو رەنگە سەر بكێشێت بۆ كێشەی تر لەناو یانە مەدریدییەكە.
هـ ـ ح