تەنیا بە 150 دۆلارە.. Xiaomi نمایش بەمۆبایلێكی نوێ دەكات (+ڤیدیۆ)

جیهان

21/03/2019‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Xiaomi" نمایشی بەمۆبایلێكی نوێ كرد، كە لەجۆری "Redmi 7" نرخەكەی لەنێوان 105 بۆ 150 دۆلارە.

مۆبایلی "Redmi 7" خاوەنی دیزاینێكی تایبەتەو قەبارەی شاشەكەی 6.2 بۆسەو دیقەكەی (1520/750) پێكسڵەو سیستەمی "Gorilla Glass 5"و باترییەكەی 4000 میللی ئەمپێرە.

هەروەها سیستەمی "Qualcomm Snapdragon 632"، هەیەو بەپرۆگرامی "Adreno 506" كاردەكات‌و كامێرای سەرەكی (12+8) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 8 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح