خواردنەوە شەكردارەكان مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ‌و شێرپەنجەی لێدەكرێت

جیهان

21/03/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ چەند مەترسییەكی ئەو خواردنەوانەی ئاشكراكردووە، كە رێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە.

بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوەی یەك لەو خواردنەوە شەكردارانە لەرۆژێكدا، نەخۆشییەكانی دڵ ‌و شێرپەنجەی بەدواوە دێت.

توێژینەوەكە لەزانكۆی هارڤاردی ئەمریكی ئەنجامدراوەو هەر بەپێی توێژینەوەك، خواردنەوەی یەك لەو خواردنەوە گازیانە رێژەی مردن بە 31% زیاد دەكات، هەروەها لەپێنج كەس كەسێك تووشی شێرپەنجە دەكات.

توێژینەوەكە لەسەر 80647 ژن لە ساڵەكانی 1980 بۆ 2014 و 37716 پیاوی لەساڵەكانی 1986 بۆ 2014 ئەنجامدراوەو بەو ئەنجامە گەیشتوون.

هـ ـ ح

بەپەلە