منداڵێكی تازە لەدایكبوو ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

جیهان

21/03/2019‌ 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
منداڵێك ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كێشێكی زۆری هەیەو ژمارەكەش بەناوی دایكی نووسراوەیە.

ئەو منداڵە ناوی "هاربر باكلی" لەكاتی لەدایكبوونی كێشی 15 رتڵ بووە، كە ئەوە دەكاتە 6 كیلۆگرام‌و ئەو كێشەش ژمارەی پێوانەییە لەئەمریكا تۆماركراوە.

دایكی منداڵەكە باسی لەماوەی دوو گیانی كردووەو جەختیكردووەتەوە، بەقۆناغێكی زۆر قورس تێپەڕیوەو لەكاتی لەكایكبوونیش تووشی كێشە بوون.

هاربر باكلی تائێستا گەورەترین منداڵە لەناوەندی پزیشكی ئارنۆت ئاوگدینی پزیشكی لەدایك بووە، ئەوەش لەماوە سی  ساڵی رابردوو.

هـ ـ ح

بەپەلە