گەنجێكی ئەرجەنتینی نیو ملیۆن دۆلار دەدۆزێتەوەو دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكەی

جیهان

21/03/2019‌ 1083 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەنجێكی ئەرجەنتینی، لەشارۆچكەی نۆگویای ئەرجەنتین دەژی، نیو ملیۆن دۆلاری دۆزیوەتەوەو دواتر گەڕاندوویەتییەوە بۆ خاوەنەكەی.

ئەو گەنجە ناوی خۆسییە سانچیز بووەو لەگەڵ كچە خۆشەویستەكەی‌و منداڵێكی لەشووقەیەكی كرێ دەژین‌و داهاتێكی دیاریكراوی نییە، دوای ئەوەی پیاوێك چووەتە ناو ئۆتۆمبیلەكەی جانتایەكی لەدوا بەجێماوە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەو گەنجە دوای ئەوەی جانتاكەی كردووەتەوە، بۆی دەركەوتووە، نیو ملیۆن دۆلاری تێدا بووە.

لەدوای ئەوە گەنجەكە پەیوەندی بەپۆلیس كردووەو لایەنە پەیوەندیدارەكانی لێئاگاركردووەتەوە، تا خاوەنەكەی دۆرزیوەتەوەو بی گەڕاندووەتەوە.

لەدوای گەڕانەوەی پارەكەش، خاوەی پارەكە (25000 دۆلار) یان كڕینی شووقەیەكی بۆ پێشنیاز كردووە، بەڵام شانچێز رەتكردووەتەوە.

هـ ـ ح