نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاست تۆماردەكات

جیهان

21/03/2019‌ 871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبەربوونەوە بەردەوامە، بەشێوەیەك نرخی نەوتی ئەمریكی بۆ سەروو شەست دۆلار بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكسانی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 80 سەنت بەرێژەی 1.36 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان 89 سەنت بەرێژەی 1.32 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستە لەمساڵدا تۆماریكردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری وڵاتەكە داناوەو نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردووەتەوە.

هـ ـ ح