قەرز بەدوای قەرزدا دەكات.. قەیرانی دارایی توركیا دەخاتە ژێر قەرزەوە

sharpress.net

1796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/03/2019‌

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، توركیا بەنیازە یەك ملیار دۆلاری تر قەرز بكات، ئەوەش بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە داراییەی تێیكەوتووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان توركیا لەمانگی نیسانی داهاتوو ئەو ملیار دۆلارە قەرز دەكات، لەپێناوی ئەوەی كورتهێنانی دۆلار لەبانكەكانی كەمبكاتەوە، كە ئێستا رێژەكەی گەیشتووەتە 7.15%.

توركیا لەبانكی گۆڵدمان ساكس و جی. بی مۆرگان و ستاندرد چارترد ئەو قەرزانە دەكات، كە پێشتریش لەمانگی كانوونی دووەمی رابردوو یەك ملیار دۆلاری تری قەرز كردبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە توركیا چەند ساڵێكە بەقەیرانی دارایی تێدەپەرێت‌و بەپێی سەرچاوەكانیش رێژەی كورتهێنان لەتوركیا زیاترە لە 4%.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved