ڤیدیۆ.. ئێران نمایش بەتوانای فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەكات

جیهان

21/03/2019‌ 1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران نمایشی بەچەند جۆرێك لەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرد، كە سەر بەهێزی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ئەو وڵاتە بن.

بەپێی قسەی شارەزای سەربازی ئێرانی، یۆری لیامین، لەو نمایشەدا 50 فڕۆكە لەجۆری جیاواز بەشدارییان كردووە، سەرجەمیان فڕۆكەی هێرشبەرین.

هەر بەقسەی ئەو شارەزایە، ئەو فڕۆكانە توانای هەڵگرتن‌و ئاراستەكردنی موشەكی جۆراوجۆریان هەیە، كە ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ  هێزی ئاسمانی ئێرانی.

لەناو نمایشەكاندا فڕۆكەی جۆری Shahed-129 دەبینرێت، كە بۆمبی Sadid ئاراستە دەكات‌و ئەوەش تەنیا لەسوریا چالاكی پێئەنجامدراوە.

هەروەها جۆرێكی نوێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری Shahed-123 نمایشكراوە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح