زەنگی دوو ئیدارەیی
لەناو یەكێتی ئاڕاستەیەك هەیە حكومەتی پارێزگاكان پێكبهێنرێت

sharpress.net

5198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/03/2019‌

شارپرێس:
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت: لەناو حیزبەكەی‌و كوردستان-یش ئاڕاستەیەك هەیە، كە حكومەتی پارێزگاكان پێكبهێنرێت، ئەگەر زوو ڕێی لێنەگیرێت ڕەنگە ببێتە ڕاستی.

ئارێز عەبدوڵڵا دەشڵێت: "ئەوە عەرز و ئەوە گەز با پارتی لەگەڵ گۆڕان حكومەت پێكبهێنێت بێ یەكێتی ئەوە كەی كێشەیە، كە من خۆم و سیاسەتی فەرمی یەكێتی-یش دژی دوو ئیدارەییە، یەكێتی لە دەسەڵات بێت یا ئۆپۆزسیۆن بیركردنەوە لەدوو ئیدارەیی مەترسیدارە، بەڵام بەڕاستی لەكوردستان بەگشتی نەك تەنیا لەناو یەكێتی ئاڕاستەیەك هەیە، كە هەرێمی كوردستان بكرێتە دوو ئیدارەیی یا حكومەتی پارێزگاكان ئەگەر زوو ڕێگەی لێنەگیرێت ڕەنگە ببێتە ڕاستی.

قسەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، هەروەها دەڵێت: بەڕاشكاوی بڵێم لەناو یەكێتیدا ئاڕاستەیەكی باڵا دەست هەیە، كە بەهیچ جۆرێك مەرجەكانی پارتی قبوڵ نەكەین، چونكە بەڕاستی ئێمەش لەژێر فشارداین، بەهۆی ئەو چەند ساڵ پێكەوە بوون و هاوپەیمانییە لەگەڵ پارتی چەند زیانمان كردووە، پارتی هیچ مەرجێكی نییە، بەڵام دوای ئەوەی 45 كورسی هێنا دەیەوێت هەموو لایەنەكان دەستەو ئەژنۆ لەبەرانبەری بوەستن بڵێن تۆ برا گەورەی ئێمەش ئەمرەكانی تۆ جێبەجێدەكەین كە لە ئەرزی واقیع و سیاسەتدا ئەو شتە بوونی نییە".

ئارێز عەبدوڵڵا هەروەها وەڵامی وتەكانی ئازاد جوندیانی لەدەنگی ئەمریكا دەداتەوە و دەڵێت: "هیوادارم پارتی ئەو چاكەیە بۆ ئازاد جوندیانی لەبەر چاو بگرن و بنووسن"، هەروەها وتی: "كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بەوشێوە ئاسانە نییە، كە پارتی باسی دەكات، چونكە بەتەنیا هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمانەوە مانای ئەوە نییە، كە سیستمی حكومڕانی بووەتە پەرلەمانی بەداخەوە برادەرانی گۆڕان زوو ئەو ڕێككەوتنەیان واژووكرد، ئێستا لەناو یەكێتی و پارتی-یش نییەتی ڕێككەوتن هەیە، دۆخەكە ئارام بووەتەوە ئەو ناكۆكیانەی دوو هەفتە لەمەوبەر هەبوو زۆر زۆر كەم بووەتەوە و هیوادارین بۆ كۆبونەوەی ئایندە هەر نەمێنێت".

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved