نەتەنیاهۆ جەخت لەمانەوەی سوپای ئیسرائیل لەجۆلان دەكاتەوە

جیهان

21/03/2019‌ 762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیل لە دیدارێكی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا جارێكی تر هێرشیكردە سەر ئێران.

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرەڕای هێرشكردنە سەر ئێران رایگەیاندووە، بەرزاییەكانی جۆلان وەك بەشێك لەئیسرائیل دەمێنێتەوە.

نەتەنیاهۆ راشیگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان نەدەبوو، ئێران ئێستا لەكەناراوەكانی ڕووباری (گبریا) دەبوو.

سەرۆكی ئیسرائیل هەروەها رایگەیاندووە، كاتی ئەوە هاتووە كومەڵگای جیهانی بوونی وڵاتەكەی لە بەرزاییەكانی جۆلاندا بەفەرمی بناسێت.

نەتەنیاهۆ لەبەردەوامیدا جەختیشیكردووەتەوە، ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ ڕێگەگرتن لەهەوڵە نەزۆكەكانی ئێران لە ناوچەكە و دنیادا هاوكارییەكی بەهێزانەیان دەبێت و رایگەیاندووە "من لە پشیوانیكردنی ئەمریكا لەئیسڕائیل لەو بارانەوە دەستخۆشی دەكەم".

ئەو باسی لەوەش كردووە، كە ڕێگای زۆر بۆ جێبەجێكردنی سزای زیاتر لە دژی ئێران بوونی هەیەو بەرگرتن لەهەنگاوە خراپكارانەكانی ئێرانیش، ئاشتەوایی و سەقامگیریی لە ئیسڕائیل و ناوچەكەی بەگشتی و دونیاشی بەدوادا دێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر