شەرڤانان رەتیدەكەنەوە كۆتایی داعش-یان لەباغۆز راگەیاندبێت

کوردستان

21/03/2019‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسی شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات رەتیكردەوە، كە كۆتایی چەكدارانی داعش-یان لەباغۆزی سوریا راگەیاندبێت.

بەرپرسەكە ئەمڕۆ پێنج شەممە قسەی بۆ ئاژانسی "رۆیتەرز" كردووە، دوای ئەوەی هەمان ئاژانس هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە، كە شەرڤانان بەسەر چەكدارانی داعش لەباغۆز سەركەوتوون.

پێشتریش راگەیاندنەكانی رۆژئاوای كوردستان ئەوەیان راگەیاندبوو، كە شەرڤانان كۆتاییان بەدەسەڵاتی داعش لەباغۆز هێناوە.

باغۆز شارۆچكەیەكە دەكەوێـتە سەر سنووری سوریا عێراق‌و دوا مۆڵگەی چەكدارانی داعشە لەباكووری رۆژئاوای سوریاو چەند هەفتەیەكە لەژێر هێرشی شەرڤاناندایە.

هـ ، ح