مەكگۆرك: ترامپ بەستراتیژەكەی ئۆباما كۆتایی بەداعش دەهێنێت

کوردستان

21/03/2019‌ 875 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برێت مەكگۆرك نوێنەری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، باسی لەهەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بەرێكخراوی داعشی كرد.

برێت مەكگۆڕك لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نووسینێكی بڵاوكردووەتەوە، ئەو پلانەی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا داینا بۆ لەناوبردنی داعش، لەلایەن دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا درێژەی پێدرا.

نوێنەرەكەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند، ئێستا بەو پلانە خەریكە كۆتایی بەشەڕی داعش دێت، كە عێراقی‌و سورییەكان بەشدارییان كرد لەو شەڕانەو لەدژی چەكدارانی داعش وەستانەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە لەشەوی نەورۆز كۆتایی بەدەسەڵاتی داعش لەسوریا دەهێنن‌و بەفەرمی ئەوەش رادەگەیەنن.

هـ ـ ح