چەكدارەكانی توركیا لەعفرین ئەو كەسانە دەستگیردەكەن ئاگری نەورۆز دەكەنەوە

کوردستان

21/03/2019‌ 808 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەعفرینی رۆژئاوای كوردستان چەكدارانی توندڕەوی سەر بەتوركیا ھەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەیان دەستپێكردووە، كە ئاگری نەورۆز لەو شارە دەكەنەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، كە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا لەعفرین لەمڕۆوە دەستیان بەو ئۆپەراسیۆنە كردووەو بەردەوامیشی هەیە.

روانگەی سوری بڵاویشیكردەوە، كە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا لەعفرین خۆشی‌و جەژنی نەورۆزیان گۆڕیوە بۆ ناخۆشی‌و گرتن‌و راوەدوونان.

روانگەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، بەپێی بڕیاری ئیدارەی سەربازی عفرین، لەرۆژی 20ی مانگ، كە سەرەتای ساڵی نوێی كوردییە، هیچ پشوویەكی فەرمی رانەگەیەنراوە، جگە لەوەش رۆژانی داهاتووش هیچ پشوویەك نییە.

روانگەی سوری ئاشكراشیكردووە، لەو چوارچێوەیەدا هێزەكانی سەر بەتوركیا چەند گەنج‌و پیاوێكیان لەناوچەكانی "كفرصفرە"و دەوروبەری عفرین چەند كەسێكیان دەستگیركردووە.

هەروەها ئاشكراشیكردووە، ئەو چەكدارانە، پەیكەری كاوەی ئاسنگەریان شكاندووەو رێوشوێنی توندیشیان لەناو عفرین‌و دەوروبەری گرتووەتە بەر.

سوپای توركیاو چەكدارەكانی سەر بەو سوپایە، ماوەی ساڵێكە شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستانیان داگیركردووە، كە پێشتر بەدەست شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەلەوە بوو.

هـ ـ ح

بەپەلە