بەرەی توركمانی رەتیدەكاتەوە پۆستی پارێزگای كەركوكیان بۆ یەكلابووەتەبێتەوە

عیراق

21/03/2019‌ 1050 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسینگەی سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەرشەد ساڵحی، روونكردنەوەیەكی لەسەر چەند دەنگۆیەك بڵاوكردەوە، كە گوایە پۆستی پارێزگای كەركوك بۆ كەمایەتییەكان یەكلابووەتەوە.

بەپێی روونكردنەوەكە، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئەوەی پۆستی پارێزگای كەركوك بۆ بەرەی توركمانی یەكلابووەتەوە، دوورە لەراستییەوە.

هەر بەپێی روونكردنەوەكە، ئەو پۆستە كێشەی لەسەرەو تائێستا بۆ هیچ لایەنێك یەكلانەبووەتەوە.

چەند رۆژێكە چەند دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە، كە گوایە پۆستی پارێزگای كەركوك بۆ بەرەی توركمانی یەكلابووەتەوە، كە ماوەیەكی زۆرە ئەو بەرەیە داوای ئەو پۆستە دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە