شارپرێس:
به چه‌كوش هێرشكرایه سه‌ر چوار مزگه‌وت له شاری بیرمینگهام-ی بریتانیا و تیمه‌كانی دژە تیرۆر ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوەکان.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە پۆلیسی شاری بێرمنگهام ڕایگەیاندوە "كاتژمێر ٢:٣٢ كه‌سێك به چه‌كوش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێك و شوشه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ی
شكاندوون، دواتر له سێ شوێنی دیكه‌یش هه‌واڵیان پێ گه‌یشتووه كه به‌هه‌مان شێوه
هێرشكراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌كان".
پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە "هێرشه‌كان
په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت و له‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستیان
و گرته‌ی كامێراكانی چاودێری ده‌كۆڵنه‌وه".
پۆلیس وتوشیەتی "هێشتا هۆكاری ئه‌و هێرشانه نازانن و پۆلیس و یه‌كه‌ی دژه تیرۆر هه‌وڵه‌كانیان
چڕكردووه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان".
هـ ـ ب