هاوسەرۆکی هەدەپە: لە هەر کوێ بەربژێرمان نەبوو دژی ئاکپارتی دەنگ بدەن

کوردستان

21/03/2019‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە وتارێکدا لە نەورۆزی وان رایگەیاند  "لە نەورۆزی 2013 چاویان لە پرۆسەی ئاشتی بووە، بەڵام ئێستا رەوشەکە گۆڕاوە".

سەزایی تەمەلی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند "لە هەر کوێیەک کەسێکی وانی هەبێت، ببێتە وانی و دەنگی خۆی پێبدات، ئەوەی بڵێ ناتوانم و دەرفەتم نییە با بچنە لای رێکخستنەکانی ئێمە و هەموومان بە یەکەوە بچینە گوندەکانی خۆمان دەنگی خۆمان بدەین، دەنگێک زۆر شت دەگۆڕێ، بۆیە پێویستە هیچ دەنگێک لەدەست نەدەین، پێویستە هەموو ئەوانەی بە قەیوم دانراون لەسەر دەسەڵات لایان ببەین، بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنەکان دەسەڵات بگرینە دەست لە مووش، چەولیگ و قەرس".

دەربارەی ئەو شوێن و ناوچانەی هەدەپە بەربژێری نییە سەزایی تەمەلی ئاماژەی بەوەدا "لەو ناوچانەش کە لۆگۆی هەدەپە نەبوو کامە پارت نەیاری هاوپەیمانی ئاکپارتی و مەهەپە بوو دەنگی خۆتان بدەنە ئەو پارتەی کە دژبەری هاوپەیمانی ئاکپارتی و مەهەپەیە، بۆ ئەوەی ئاشتی و دیموکراتی سەربکەوێت".

تەمەللی وتی "لە نەورۆزی 2013 چاومان لە هیوایەک بوو، هەموو کۆمەڵگەی تورکیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاویان لە ئاشتییەک بوو، ئەو نامەیەی لە ئیمراڵیش هات لە تەواوی تورکیا خوێندرایەوە. هەر کەسێک و هەر هاووڵاتییەک کە لە تورکیا دەژیت بە کورد، تورک، عەلەوی، سوننە، ئەرمەنی و ئازەرییەوە، 72 نەتەوە و پێکهاتە هاتنە لای یەکدی و رووی خۆیاندایە بەر خۆر، سڵاو لە منداڵانی خۆر، هیچ کاتێک رووی خۆمان نادەینە بەر تاریکی و هیچ جارێکیش هیواکانمان لەدەستنادەین، لە ساڵی 2013ـەوە تاوەکو ئێستا داوای ئاشتی و دیموکراسی دەکەین، وەکو لەو نامەیەی لە 2013 خوێندرایەوە کە تێکۆشان بۆ ئاشتی و دیموکراسی ئاستەمە، بەڵام هیچ کاتێک دەستمان لێی بەرنەداوە و هیچ جارێکیش سەری خۆمان بۆ زاڵمان نەنواندووە".

تەمەللی وتیشی "هیواکانمان و تێکۆشانمان بۆ ئاشتی گەورە کرد، لە ساڵی 2014 و 2015 ئەو بڕوایەمان لە سیاسەتی دیموکراتیک گەورە کرد و هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانمان ئەنجامدا".


لەکۆتایی وتەکانیدا هاوسەرۆکی هەدەپە باسی لەوەکرد "هەر کوێیەک کەسێکی وانی هەبێت، ببێتە وانی و دەنگی خۆی پێبدات، ئەوەی بڵێ ناتوانم و دەرفەتم نییە با بچنە لای رێکخستنەکانی ئێمە و هەموومان بە یەکەوە بچینە گوندەکانی خۆمان دەنگی خۆمان بدەین، دەنگێک زۆر شت دەگۆڕێت. بۆیە پێویستە هیچ دەنگێک لەدەستنەدەین، پێویستە هەموو ئەوانەی بە قەیوم دانراون لەسەر دەسەڵات لایان ببەین، بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنەکان دەسەڵات بگرینە دەست لە مووش، چەولیگ و قەرس، لە هەر کوێیەک لۆگۆی هەدەپەتان بینی مۆر لەسەر ئەو لۆگۆیەی هەدەپە بدەن، مۆری خۆتان لە ئاشتی و دیموکراسی و هیوا بدەن، ئەگەر لۆگۆی هەدەپە نەبوو، ئەوا بێهیوا نەبن لەوێ هەدەپە هەر هەیە، هەدەپە بووەتە هێزێکی دیموکراتیک و هەموو کۆمەڵگەی هێناوەتە نزیک یەک، لەو ناوچانەش کە لۆگۆی هەدەپە نەبوو کامە پارت نەیاری هاوپەیمانی ئاکپارتی و مەهەپە بوو دەنگی خۆتان بدەنە ئەو پارتەی کە دژبەری هاوپەیمانی ئاکپارتی و مەهەپەیە بۆ ئەوەی ئاشتی و دیموکراتی سەرکەوێت، هێز ئەوەیە، بژاردە ئەوەیە".

هـ ـ ب