هەسەدە بەفەرمی کۆتایی هاتنی داعشی ڕاگەیاند

کوردستان

21/03/2019‌ 1781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاکانی هەسەدە ڕایدەگەێنن "داعش لەسەر دەستی شەڕڤانانی هەسەدە  کۆتاییهات".

کەمێک لەمەوبەر سەرجەم میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەکانی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەواڵێکی بەپەلەیان بڵاوکردووەتەوە و ڕایانگەیاندوە "لەسەر دەستی شەڕڤانانی هەسەدە، چەکدارانی داعش کۆتاییان پێهێندرا و باغۆز بەتەواویی ڕزگار کرا".

ئاژانسی هاوارنیوز، کە ڕووماڵی بەرخۆدانی شەڕڤانان لە باغۆز دەکات، ڕزگارکردنی تەواویی باغۆزی ڕاگەیاند، کە دواین مۆڵگەی چەتەکانی داعشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە "بە ڕزگارکردنی باغۆز، داعش کۆتاییان هات و شەڕڤانانیش سەرکەوتنێکی مێژووییان بەسەر تیرۆردا تۆمارکرد و هەروەها لەئێستادا، دوای ڕزگارکردنی باغۆز، شەڕڤانان هەڵمەتی پاککردنەوەی سنوورکەیان لە پاشماوەی چەکدارەکان دەستپێکردووە".

چاوەڕوان دەکرێت شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە لێدوانێکی فەرمیدا کۆتاییهاتنی داعش ڕابگەینن.

 هـ ـ ب