وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەهۆی ڕووداوەکەی موسڵەوە ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا

عیراق

21/03/2019‌ 1154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندوە "بەهۆی ڕووداوەکەی موسڵەوە ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا".

وەزارتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧١ کەس بەرزبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە تاوەکو ئێستا ٥٥ کەسی دیکەش ڕزگارکراون".

هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکرێت لە ڕووداوەکەی موسڵ".

عادل عەبدول مەهدی داواشیکردووە "ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوەکە بە مەبەستی دەرخستنی هۆکاری ڕووداوەکە تاوەکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بکرێت کە کەمتەرخەم بوون".
هـ ـ ب