عادل عەبدولمەهدی فەرمانیکرد بەپەلە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی موسڵ

عیراق

21/03/2019‌ 1251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەێنێت "دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوەکەی موسڵ بکرێت".

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندوە "بە مەبەستی دەرخستنی هۆکاری ڕووداوەکە، پێویستە ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوەکە ئامادەبکرێت تاوەکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بکرێت کە لە ڕووداوەکەدا کەمتەرخەم بوون".

لەلایەکی دیکەوە، حیسام خەلیل بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی موسڵ ڕایگەیاندوە "زۆربەی ئەوانەی بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن".

هاوکات وەزارتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧١ کەس بەرزبووەوە و ٥٥ کەسیش ڕزگارکراون".
هـ ـ ب