شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ماته‌مینی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌بۆنه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موسڵ راگه‌یاند.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای گه‌یشتنی به‌شاری موسڵ، ماته‌مینی گشتی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ كه تیایدا زیاتر له 90 كه‌س خنكان، كه زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵ بوون.
به‌گوێره‌ی ئاماری ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دورگه‌ی جه‌زیره‌ی گه‌شتیاری شاری موسڵ خنكان، گه‌یشته 91 كه‌س، كه پێشتر ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتبووه 80 كه‌س.
ڕووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی عێراق نیگه‌رانكردوه، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت.
ڕ. ج