سەرۆک کۆماری پێشووی بەڕازیل بەتاوانی گەندەڵی دەستگیر کرا

جیهان

21/03/2019‌ 1028 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی کۆماری پێشووی بەڕازیل  بە هۆی تۆمه‌تباربوونی لە دۆسیە گەندەڵییەکانی وڵاتەکەی دەستگیرکرا.

میشێل تەمەر سەرۆکی پێشووی بەڕازیل له‌میانی لێکۆڵینەوەی بەربڵاو لەبارەی دۆسیەی گەندەڵی لە وڵاتی بەڕازیلدا دەستگیر کرا.

تەمەرلە مانگی ئاب-ی ساڵی 2016 پاش لێپرسینەوە لە "دیلما ڕۆسێف" سەرۆکی پێشووی بەڕازیل دەسەڵاتی گرتبوویە دەست و بۆڵسۆنارۆش لە له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018دا جێگای ئەوی گرتەوە.

هەرچەندە میشیل تەمەر بەگشتی ئەو تۆمه‌تانه‌ی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام ئاژانسە هەواڵییەکانی بەڕازیل ئاماژە بەوە دەکەن، تەمەر لە نێوماڵەکەی خۆی لە ساوپاولۆ دەستگیرکراوە و بۆبنکەی پۆلیسی ڕیۆدۆجانیرۆ گواستراوەتەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا بۆ هەردوو وەزیری پێشووی وزەو وەزیری کاری بەڕازیل-یش  فرمانی دەستگیرکردنیان دەرکراوە.

و.یاسین نادر