شارپرێس:
ئه‌بو مه‌نسوڕ مه‌غربى باڵیۆزه‌كه‌ى داعش ووتى: ((كارى من له ڕه‌قه مامه‌ڵه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردنى داعش له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا)). ناوبراو هێشتا ئه‌و سێ ساڵى له بیره كه له ڕێزه‌كانى داعش دابووه.
ئه‌و ئه‌ندازیارێكى كاره‌بایه و مه‌غریبییه، له ساڵى 2013 هاتۆته سوریا، له دارلبه‌یزاوه گه‌شتى كردووه و هاتۆته ئه‌سته‌مبوڵ، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى باشوورى سه‌ر سنورى توركیا و ئینجا هاتۆته ناو خاكى سوریاوه.
سه‌ره‌تا له ئیدلب نیشته‌جێ بووه، دواتر ڕێكخراوه‌كه ئه‌ركى به‌رپرسى پێشوازیكردنى سه‌ر سنورى سوریا – توركیاى پێسپاردووه، كارى ئه‌و گه‌ره‌نتى ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رده‌وامى هاتنى جه‌نگاوه‌رانى بیانى بووه له توركیاوه بۆ ناو ڕێزه‌كانى داعش.
ئه‌بو مه‌نسوڕ كه ئێستا له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانى عێراق ده‌ستبه‌سه‌ره، به تێروته‌سه‌لى باسى له سرووشتى كاره‌كه‌ى خۆى له‌ناو ڕیزه‌كانى داعشدا كرد، باسى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شى كرد كه له نێوان داعش و توركیادا بووه، ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكى 5 كاتژمێری‌دا ئه‌و قسانه‌ى كرد كه پێگه‌ى ((هۆم لاند سیكیورتى توده‌ى)) ئه‌مریكى بڵاویكردۆته‌وه.
چاوپێكه‌وتنى ئه‌ردۆغان
ئه‌بو مه‌نسوڕ گووتى: "دانوستانه‌كانمان (داعش و توركیا) جارێك له سوریا و جارێك له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چوون، به زۆرى له نزیك سنور ئه‌نجام ده‌دران، له نزیك ده‌روازه سنورییه فه‌رمییه‌كان".
له 2016 داوا له ئه‌بو مه‌نسوڕ كرا بێته ئه‌نقه‌ره و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش لێى بمێنێته‌وه، (له‌وانه‌شه بۆ دیدارى ئه‌ردۆغان بووبێت).
(چوومه ئه‌نقه‌ره و له میوانخانه‌یه‌كى تایبه‌ت مامه‌وه، یاخود ماڵى میوان بوو كه سه‌ر به ده‌زگاى هه‌واڵگرى بوو، پێم وایه كتومت له نووسینگه‌ى سه‌ره‌كى ده‌زگاكه بووم، یان له وانیه له نووسینگه‌ى شانه‌ى ته‌نگژه‌كان بووبم (هه‌ر وه‌ك ئه‌بو مه‌نسور ده‌ڵێت).
(هه‌فته‌یه‌ك له‌وێ مامه‌وه، ڕه‌تیان نه‌كردووه بچمه ده‌ره‌وه، له‌ژێر پارێزگارى و سه‌رپه‌رشتى ئه‌واندا بووم، بگره پێشنیارى ئه‌وه‌یان كرد هه‌فته‌یه‌ك له‌وێ پشوو بده‌م).
(هێنده‌ى نه‌مابوو ئه‌ردۆغان ببینم، به‌ڵام من ئه‌و كاره‌م نه‌كرد، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى پێى ووتم كه ئه‌ردۆغان گه‌ره‌كیه‌تى به ته‌نیا بتبینێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕووینه‌دا).
جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كان
(ئه‌ركى من له توركیا پێشوازیكردن بوو له جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ى ڕێكخراوى داعش تۆڕێك له كه‌سان هه‌بوون كه پاره‌ى پێ ده‌دان و ئه‌وانیش ئاسانكارییان بۆ گه‌شتى ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه ده‌كرد له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه بۆ غازى عه‌نتاب و ئه‌نتاكیا و سانلیورفا له‌سه‌ر سنورى سوریا).
ئه‌بو مه‌نسوڕ به‌رده‌وام ده‌بێت: (زۆرینه‌ى ئه‌و توركانه‌ى كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كردین بۆ پاره بوو، به‌ڵام زۆریشیان هه‌بوون كه باوه‌ڕیان ڕێكخراوى داعش هه‌بوو).
((ئه‌ندامى داعش هه‌ن كه له توركیا ده‌ژین، هه‌م به تاك و هه‌میش به گروپ، به‌ڵام كروپه چه‌كدارى داعش له ناو توركیادا نین)).
ئه‌بو مه‌نسوڕ ده‌ڵێت (جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كان له شوێنى جۆراوجۆره‌وه ده‌هاتن، به زۆرى له باكورى ئه‌فریقیاوه ده‌هاتن، ژماره‌ى ئه‌وروپییه‌كانیش زۆر نه‌بوون، ئه‌و به 4000 هه‌زار كه‌س ده‌یخه‌مڵاندن.
(تا ساڵى 2015 ژماره‌ى جه‌نگاوه‌ره‌كان به‌م شێوه‌یه بوون: 13 هه‌زار كه‌س له تونس، 4 هه‌زار كه‌س له مه‌غریب، ژماره‌یه‌كى له‌وه كه‌متریش خه‌ڵكى لیبیا بوون، چونكه داعش له لیبیا بوونى هه‌بوو).
(كارى من پاسه‌وانیكردنى سه‌رسنورى نێوان توركیا و سوریا بوو، پێشوازیكردن بوو له جه‌نگاوه‌ره هاتووه‌كان).
سه‌رپه‌رشتى پێشوازیكردنى ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه بووم له ته‌ل ئه‌بیزه و حه‌له‌ب و ئیدلب، سه‌ره‌تا من ناوى كه‌سه‌كانم تۆمار ده‌كرد، ئینجا بوومه سه‌رپه‌رشتیار، دواتر بوومه ئه‌میر).
باڵوێزى داعش
كاتێك پرسیارى ئه‌وه له ئه‌بو مه‌نسوڕ كرا ئاخ‌و ڕێگه به په‌ڕینه‌وه‌ى چه‌كداره برینداره‌كانى داعش ده‌درا بۆ ناو توركیا بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى، له ووڵامه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌بو مه‌نسوڕ هه‌ر ته‌نها ئه‌میرێكى داعش نه‌بووه، به‌ڵكو دبلۆماسیییه‌كى داعش بووه.
ئه‌بو مه‌نسوڕ له ووڵامدا گووتى: ((هه‌ندێك ڕێككه‌وتننامه و لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به برینداره‌كان له نێوان ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا و ده‌زگاى ئاسایشى داعش له ئارادا بوو)).
ووتیشى: (زۆر چاوپێكه‌وتنى ڕاسته‌وخۆم له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا ئه‌نجامداون).
كاتێك پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكرا كتومت ئه‌و كه‌سه كێ بوو له حكومه‌تى توركیا چاوى به داعش ده‌كه‌وت ووتى: (هه‌ندێك كات له ده‌زگاى ڕازگرى (ئیستخبارات) توركیا بوون، هه‌ندێكجاریش نوێنه‌رانى سوپاى توركیا بوون).
(زۆرینه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان له توركیا له باره‌گاى سوپا یان نووسینگه‌كانى خۆیان بوون، ئه‌مه په‌یوه‌ست بوو به سرووشتى پرسه‌كه‌وه، جارى وا هه‌بوو هه‌فتانه یه‌كترمان ده‌بینى، ئه‌وه په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ى ڕوو ده‌دات، زۆرینه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر سنوربوون، هه‌ندێكیشیان له ئه‌نقه‌ره گرێده‌دران، هه‌ندێكى دیكه‌شیان له غازى عه‌نتاب ده‌به‌ستران).
به سنوردا ده‌په‌ڕیمه‌وه و توركه‌كانیش ڕێگه‌یان پێ ده‌دام، له‌سه‌ر سنور توركه‌كان ئۆتۆمبێل و پاسه‌وانى تایبه‌تییان بۆ دابین ده‌كردم، 2 بۆ 3 كه‌سى داعش‌یش یاوه‌ریان ده‌كردم، كه زۆرینه‌ى كاته‌كان من به‌رپرسیان بووم).
ئه‌بو مه‌نسوڕ له كه‌سێكى عێراقییه‌وه كه ناوى (محه‌مه‌د حدود) بوو فرمانه‌كانى وه‌رده‌گرتن، ئه‌و پیاوه‌ش ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شوراى داعش بوو). سه‌باره‌ت به ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادیش ئه‌بو مه‌نسوڕ دانى به‌وه‌دانا بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م بینیوویه‌تى.
داعش و توركیا
به گوێره‌ى ئه‌وه‌ى پێگه‌ى (هۆم لاند سیكیورتى توده‌ى) نوسیوویه‌تى، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌بو مه‌نسوڕ چاوى به به‌رپرسى ئاستبه‌رزى ده‌زگا ئه‌منییه حكومییه‌كانى توركیا كه‌وتووه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵیان سه‌باره‌ت به چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌ك.
ئه‌بو مه‌نسوڕ ده‌ڵێت: (بابه‌تى سوود و كه‌ڵكى هاوبه‌ش بابه‌تێكى گه‌وره بوو، دانوستانه‌كان ئاسان نه‌بوون، هه‌ندێك جار زۆرى ده‌خایاند و زۆریش سه‌خت بوون).
ئه‌بو مه‌نسوڕ گووتى توركیا گه‌ره‌كى بوو ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ى سه‌رسنورى نزیك له سنورى خۆیدا بگرێت، ته‌واویش جڵه‌وگیرى ناوچه‌ى باكورى سوریا بكه‌ن.
(له ڕاستیدا توركیا به‌رزه‌فڕى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى هه‌موو كورده‌كانى هه‌بوو، ئه‌وان هه‌موو باكورى سوریایان ده‌وویست).
ئه‌بو مه‌نسوڕ ده‌ڵێت: (ئه‌مه ئایدیۆلۆژیا ئیسلامییه‌كه‌ى ئه‌ردۆغانه، وویستیان هه‌موو باكورى سوریا داگیركه‌ن، توركه‌كان خۆیان ئه‌وه‌یان گووت، چونكه خاوه‌ن به‌رزه‌فڕى خۆیان بوون).
ئه‌بو مه‌نسوڕ ڕوونیشى كردووه كه پێیان ووتوه ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه وویست و دیدگاى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیاییه، مه‌رجیش نییه هه‌موو توركه‌كان له‌گه‌لیدا كۆك و ته‌بابن).
سه‌باره‌ت به داعش‌یش ئه‌بو مه‌نسوڕ ده‌ڵێت: (ئه‌م هه‌ماهه‌نگى و هاریكارییه‌ى توركیا سوودێكى گه‌وره‌ى بۆ داعش هه‌بوو، به هۆى توركیاوه پشتمان پارێزراو بوو، نزیكه‌ى 300 كیلومه‌تر له سنورمان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌بوو، توركیا ڕێگه و ده‌روازه‌ى ئێمه بوو بۆ گه‌یشتن به خۆراك و ده‌رمان، زۆر شتمان به ناوى كۆمه‌كه‌وه بۆ ده‌هات، ده‌روازه‌كان بۆ ئێمه كراوه بوون).
دانوستان بۆ تێپه‌ڕاندنى سنور
ئه‌بو مه‌نسور ده‌ڵێت دانوستانمان كرد بۆ ناردنى چه‌كداره‌كانمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى توركیا، ئاسانكارى زۆریان بۆ كردین، ته‌ماشاى پاسپۆرتى ئه‌و چه‌كدارانه‌یان نه‌ده‌كرد كه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌هاتنه ناو توركیاوه).
ووتیشى: (ئۆتۆمبێلێكى فریاكه‌وتنمان هه‌بوو، بێ سێ و دوو، بێ پرسیار و ووڵام ئاودیوى سنور ده‌بووین، له ناسنامه‌ى فه‌رمییان نه‌ده‌پرسى، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س بوو پێشتر له هاتنمان ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه).
فرۆشه‌كانى داعش
سه‌باره‌ت به فرۆشتنى نه‌وت، ئه‌بو مه‌نسور دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه (زۆرینه‌ى نه‌وتى سوریا بۆ توركیا به‌ڕێده‌كرا، بڕێكى كه‌میش بۆ ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د).
ئه‌بو مه‌نسوڕ ووتیشى: (پێویستیمان به دانوستان نه‌بوو سه‌باره‌ت به كرده‌ى فرۆشتنى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى توركیادا، ئه‌مه خۆكردانه به‌ڕێوه‌ده‌چوو).
ووتیشى: (زۆر بازرگان هه‌بوون ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، توركیا تاكه بازاڕ بوو كه نه‌وتى داعشى بۆ ڕه‌وانه ده‌كرا).
ئه‌بو مه‌نسوڕ ئه‌وه‌شى گووت: (كوڕه‌كه‌ى سه‌رۆكى توركیا (بیلال) به هۆى نه‌وتى داعشه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌ڵام سه‌ودا و مامه‌ڵه‌كان له ڕێگه‌ى نێوانبه‌ره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌دران).
ئازادكردنى دبلۆمات و سه‌رباز و هاووڵاتییانى تورك
كاتێك له باره‌ى دانوستانى ئازادكردنى دبلوماس و كرێكاره توركه‌كانه‌وه پرسیارى لێكرا، دواى ئه‌وه‌ى داعش موسڵى گرت، ئه‌بو مه‌نسوڕ گووتى: (له سوریا دانوستان له‌و باره‌وه كرا، پێم وایه حكومه‌تى توركیا فرمانى به كونسوڵه‌كه‌ى كردبوو شارى موسڵ جێنه‌هێڵێت، زۆر له شوفێره بارهه‌ڵگره توركه‌كانیش ئه‌وساكه له موسڵ بوون، ئه‌وان له مه‌ترسیدا نه‌بوون، دانوستانیش هه‌بوو بۆ ئازاد كردنیان).
ووتیشى: (داواى فیدیه‌مان نه‌كرد بۆ به‌ردانى هاووڵاتییه توركه‌كان، به‌ڵكو داواى به‌ردانى به‌ندكراوه‌كانى خۆمان كرد، ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیاش ناوه‌كانى ده‌زانین).
ئه‌بو مه‌نسوڕ ووتى: (500 به‌ندكراوى توركیا ئازاد كران و گه‌ڕانه‌وه باوه‌شى داعش، له به‌رامبه‌ریشدا ئێمه فه‌رمانبه‌رانى كونسوڵخانه‌ى توركیمان ئازاد كردن).
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر