شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
شاره‌زایه‌كى كرۆمۆسومناسى رایگه‌یاند، ده‌كرێت به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا و ته‌كنیكه به‌رده‌سته‌كانى ئێستا، لیۆنێل میسى یاریزانى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین كۆپى بكرێت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، ئه‌ڕكادى نافارۆ، پسپۆڕ و سه‌رۆكى ئه‌رشیفى جینۆم و فینۆمى ئه‌وروپى رایگه‌یاندووه، ده‌كرێت به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا و ته‌كنیكه به‌رده‌سته‌كانى ئێستا، لیۆنێل میسى یاریزانى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین كۆپى بكرێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى میسى-یه كۆپیكراوه‌كه وه‌ك منداڵێك له دایك ده‌بێت و دێته جیهانه‌وه، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و توانستانه‌ى ده‌بێت كه یه‌كێك له مه‌زنترین یاریزانه‌كان هه‌یه‌تى.
شاره‌زاكه له چاوپێكه‌تنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆى كاردرینا ئێس ئه‌ى ئاڕى ئیسپانیدا وتویه‌تی، "ئه‌نجامى كرده‌ى كۆپیكردنه‌كه (وێنه‌یه‌كى وه‌ك خۆى) میسى-یه، وه‌ك ئه‌وه‌ى دوانه‌بن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه وایه كه بۆماوه‌ى 20 یان 30 ساڵ یه‌كێكیانمان سڕكردبێت".
شاره‌زاكه ڕوونیشیكرده‌وه، ناكرێت گه‌ره‌نتى ئه‌وه بدرێت میسی-یه تازه‌كه یان میسی-یه بچكۆله‌كه هه‌مان باشى میسی- یه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كۆمه‌ڵێك هۆكارى به‌ده‌ستهاتووه‌وه (عوامل مكتسبه) وه‌ك كارتێكه‌ره ژینگه‌یى و ڕۆشنبیرییه‌كان، ئه‌مه جگه له هۆكارى شاره‌زایى.
میسى به منداڵى و له ته‌مه‌نى 13 ساڵى چووه‌ته ڕیزه‌كانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و پێشتریش له یانه‌ى نیوڵز ئۆڵد بویز-ى ئه‌رجه‌نتینى بوو، ئێستا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان.
ئه‌وكات میسى كه‌مى هۆڕمۆنى گه‌شه‌كردنى هه‌بوو، بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ چاره‌سه‌رى وه‌رگرت، ئینجا چووه ڕیزى ئه‌كادیمیاى لاماسیاى به‌رشه‌لۆنه بۆ بره‌ودان به تواناكانى له بوراى تۆپى پێدا، دواتر چووه پاڵ یاریزانه گه‌وره‌كانى وه‌ك ڕۆناڵدۆ و هێنرى و چاڤى و ئێنیستا، ئێنجا بووه یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانى جیهان.
ناڤارۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه، هه‌ر له منداڵییه‌وه میسى- یان كرده ئه‌و میس- یه‌ى ئێستا، بۆیه میسى كۆپیكراو ناتوانێت هه‌ڵگرى ئه‌و سیفه‌تانه‌ى میسى ڕه‌سه‌ن بێت.
شاره‌زا كرۆمۆسۆمناسه‌كه ئه‌وه‌شی وت، "له‌وانه‌یه هه‌ندێك له تواناكانى میسى ڕاسته‌قینه له مسى–یه كۆپیكراوه‌كه‌دا هه‌بن، چونكه خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى میسى پێكهاته‌یه‌كى كرۆمۆسۆمى هه‌یه، ئه‌مه جگه له پێكهاته‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و ژینگه‌یى"، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ڕاسته كرۆمۆسۆمه‌كان توانست ده‌به‌خشن به‌ڵام بۆ كامڵبوونى ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌بێت ئه‌وانى دیكه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن".