شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له باره‌ی ناساندنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌سه‌ر ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانی وتارێكدا له ئیستانبول رایگه‌یاند، "ئه‌نقه‌ره بڕیارۆ دۆناڵد ترامپ له‌باره‌ی ناساندنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌سه‌ر ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه".
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "دوای 52 ساڵ، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمریکا بەتەواوەتی دان بنێت بە سەروەری ئیسرائیل‌دا لە جۆلان، کە گرنگییەکی ستراتیژیی و ئاسایشی هەیە بۆ دەوڵەتی ئیسڕائیل و سەقامگیری ناوچەکە."
ئەو دان پێدانەی ئەمەریکاش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی ئەمریکادا، ئەمەش هەفتەیەک پێش ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیسڕئیل بنیامین ناتانیاهو سەردانی واشنتن بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا و خوێندنەوەی وتارێک لەبەردەم لیژنەی کاروباری گشتی ئەمەریکی و ئیسڕائیلدا کە بە " ئەیپاک " ناسراوە.
ه.م