شارپرێس:
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوون كه دوێنێ پێنجشه‌ممه له روباری دیجله نقوم بوو، ده‌ركه‌وتوه 287 كه‌س له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوون.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌له‌مێك له روباری دیجله له موسڵ وه‌رگه‌ڕاو نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌حمه‌د جبوری، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "به‌له‌مه‌كه 287 كه‌سی له‌سه‌ر بووه و دوای نقومبونیشی ته‌رمی 89 كه‌سیان دۆزراونه‌ته‌وه و تا ئێستاش ته‌رمی 118 كه‌سیان دیارنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه 103 كه‌سیان ژن و 86 پیاو و 98 منداڵ هه‌بوون، ئه‌وه‌ش به‌پێی كامێراكانی چاودێری دورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌كه.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاندووه، "80 كه‌سی دیكه كه‌له‌سه‌ر به‌مه‌له‌كه بوون خۆیان رزگاركردووه و تا ئێستاش چاره‌نوسی 118 كه‌سیان دیارنیه".
ه.م