وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق له‌باره‌ی دیجله‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

sharpress.net

1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/03/2019‌

شارپرێس:
حەسەن جەنابی، وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق له‌باره‌ی روباری دیجله‌وه‌ هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، زیادەڕەوی لەسەر كەناری ڕووبارەكان هەیە بەناوی وەبەرهێنان و بەکرێدانی کاتیی، بەبێ بوونی مەرجی سەلامەتی، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروستكردووه‌.

حەسەن جەنابی، وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، "زیادەڕەوی لەسەر كەناری ڕووبارەكان هەیە بەناوی وەبەرهێنان و بەکرێدانی کاتیی، بەبێ بوونی مەرجی سەلامەتی، لەگەڵ هەبوونی دیاردەی مۆڵەتی گوماناوی بۆ بەكارهێنانی كەناراوی سەرجەم ڕووبارەكانی عێراق".

ئه‌و وتانه‌ی جه‌نابی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ به‌له‌مێك له‌ روباری دیجله‌ له‌ موسڵ وه‌رگه‌ڕاو نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.

حەسەن جەنابی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تەنها پرسەنامە بۆ رووداوەكەی موسڵ بەس نییە و دەبێت ببێتە هۆی بەخۆداچوونەوە، رونیشیكرده‌وه‌، "بەغدای پایته‌ختیش لەژێر هەڕەشەی نوقمبوونە ئەگەر ڕوباری دیجلە لە چركەیەدا لە دوو هه‌زار و  500 مەتری چوارگۆشە زیاتر ببێت و ئەوەش ئەگەری هەیە بەهۆی كەشی باراناوییەوە ئەمساڵ ڕووبدات."

وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، "دیجلە پێویستی بەقوڵكردنی بەردەوام هەیە لەگەڵ لابردنی بەربەستەكانی ڕاڕەوەكەی، تا بتوانێت لافاو بەڕێبكات".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved