پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاتێ شكستى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى له ده‌ست ترازا، ده‌یوست به‌هه‌ر جۆرێك بێت قه‌ره‌بووى بكاته‌وه و كۆتایى به‌و په‌راوێزخستنه نێو ده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تیه بهێنێ كه تێى كه‌وتبوو، هه‌موو ئه‌مه‌شى له وه‌گرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆماردا بینیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى ئه‌و ترازانه بكاته‌وه. له‌لایه‌كى تره‌وه‌و له ماوه‌كانى رابردوودا پارتى پێگه‌ى لاوازیى یه‌كێتى له به‌غدا قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆى له كوردستاندا جێگیر و به‌هێز بكات.
گومان له‌وه‌دا نیه كاتێ پارتى دژایه‌تى به‌رهه‌م صاڵح ده‌كات مه‌به‌ستى بێ هێزى ئه‌و بێت و به كه‌سایه‌تیه‌كى گونجاوى نه‌زانن، ره‌هه‌ندى دژایه‌تیه‌كه ئه‌وه‌یه؛ به‌رهه‌م صاڵح تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌م پێگه‌ى كورد هه‌م یه‌كێتى له به‌غداو كوردستان به‌هێز بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش پارتى به هه‌موو هێزێكیه‌وه دژیه‌تى، ده‌نا پارتى له دوا ساته‌كانى هه‌لبژاردنى سه‌رۆك كۆماردا به‌وه رازى نه‌ده‌بوو كه هه‌ر كه‌س داده‌نرێت با دابنرێت ته‌نها به‌رهه‌م صاڵح نه‌بێت، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه كه پارتى تۆمه‌تبارى ده‌كردن به خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر.
له‌لایه‌كى تره‌وه پارتى نایه‌وێت ئه‌وه به‌سه‌ر خۆیدا بهێنێت كه له راپرسیى و به‌ده‌ست هێنانى پۆستى سه‌رۆك كۆماردا شكستى هێنا و هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌و ئه‌نجامه قبوڵ بكات به‌وه‌ى نه‌یاره مێژووییه‌كه‌ى تواناى هه‌ستانه‌وه‌ى هه‌یه و خۆى تاكه یاریكه‌رى ناو گۆڕه‌پانه‌كه نییه.
جێگاى ئاماژه‌یه، به‌رده‌وام ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ى به‌ناوى یه‌كڕیزى كورده‌وه ئه‌كرێت، زیاتر له زارى ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌بیسترێت كه هیچ خه‌مێكى یه‌كڕیزییان نیه، ده‌نا له ده‌ستدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتى كۆتایى دونیا نییه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌ى ئێستا مه‌راقى تێكدانى یه‌كڕیزى ماڵى كورده پارتیه و له به‌رانبه‌ر مه‌رامه سیاسى و حیزبیه‌كه‌شیدا هیچ باكێكى نییه به‌وه‌ى هه‌رچیه‌ك رووبدات، ئه‌م قسه‌یه ته‌نها بۆ باشور راست نیه و له چه‌ند ساڵى رابردوودا بۆ رۆژئاوا‌و باكورو ته‌نانه‌ت رۆژهه‌لاتیش پارتى هه‌مان رۆڵى بینیوه، دروست كردنى هێزى نزیك له توركیا بۆ دژایه‌تى رۆژئاوا‌و چوونه پاڵ ئاك پارتى له دژى كوردانى باكور به‌ڵگه نه‌ویستن.
بێگومان ئه‌وه‌ى لاپه‌ره‌یه‌كى مێژووى كوردى هاوچه‌رخى خوێندبێته‌وه له باشورى كوردستان، ده‌زانێ له ناو پارتیدا هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵات لاى ماڵباتى بارزانیه، له نێو ئه‌و ماڵباته‌شدا دوایین قسه لاى مه‌سعود بارزانیه، دیاره هه‌ردوو شكسته‌كه‌ى به‌سه‌ر پارتیدا هات به‌هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ئه‌وه‌وه روویانداوه، بۆیه ئه‌وه‌ى رۆژێك پاروه نانێكى پارتى خواردبێت له‌سه‌رى فه‌رزه دژایه‌تى به‌رهه‌م صاڵح بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى له خۆى بپرسێ بۆچى؟ چونكه له نێو ئه‌و حزبه‌دا پێویست به بیركردنه‌وه ناكات مادام جه‌نابى سه‌رۆك بیر ده‌كاته‌وه‌و بڕیار ده‌دات، ئه‌ركى ئه‌وانى تر ته‌نها جێبه‌جێكردنه نه‌ك بیركردنه‌وه.
جگه له‌مه‌ش، غه‌زه‌بى مه‌سعود بارزانى له به‌رهه‌م صاڵح بۆ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه گه‌مه‌كه‌ى لێ تێكدا، دووه‌میان به‌هێزى كاراكته‌رى و بزێوى سیاسى ئه‌وه كه ئێستا وه‌ك سەرۆکێکى کارا له نێو شه‌قامى عه‌ره‌بى و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وله‌تێدا له پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدایه و هیوایه‌كى خستۆته‌وه به‌ر خه‌ڵكى كوردستان به‌وه‌ى بتوانێ به هه‌ر نرخێك بێت سه‌قامگیرى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌دیبهێنێت، بۆیە ئەوەى ئێستا لەسیاسەتى پارتى بەدەر دەردەکەوێت، هیچ نییە جگە لەوەى دژایەتى بەرهەم ساڵحە بەهۆى پۆستى سەرۆک کۆمارە و دژایەتى پۆستەکەشە بەهۆى بەرهەم ساڵحەوە.
د. حلمى ره‌سول ره‌زا