شارپرێس:
جاسیندا ئاردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئەمڕۆ بەشداری نوێژی هەینی کرد، هاوكات له ته‌له‌فیزیۆن و رادیۆی وڵاته‌كه‌یه‌وه راسته‌وخۆ بانگی دا هه‌روه‌ك پێشتر به‌ڵێنی دابوو.
جاسیندا ئاردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا بۆ پشتیوانیكردن له مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌ی كه هه‌ینی هه‌فته‌ی 50 مسوڵمان له مزگه‌وتێكدا كوژران ئه‌مڕۆ به‌شداری نوێژی هه‌ینی كرد.
سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا پێشتر به‌ڵێنیدابوو له ته‌له‌فیزیۆن و رادیۆی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یه‌وه بانگ بدات، ئه‌مڕۆش به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر.
به‌رله‌وه‌ی وتاری هەینی ده‌ستپێبكات سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، "پێغەمبەر موحەمەد دەڵێت (مرۆڤەکان بە لێبوردەیی و دڵسۆزیی گۆڕینەوە وەک یەک جەستە وان، هەر بەشێکی جەستە ئازار بکێشێت هەموو جەستە ئازار دەکێشێت".
جاسیندا ئاردێرن هه‌روه‌ها وتیشی، "نیوزلەنداش لەگەڵ ئێوەدایە، ئێمە لە پرسەداین، ئێمە یەکێکین".
ه.م