شارپرێس:
كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی موسڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی روبه‌ڕووی به‌رپرسانی عێراق بونه‌وه كاتێك سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی دوێنێان كرد.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌له‌مێك له روباری دیجله له موسڵ وه‌رگه‌ڕاو نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و تا ئێستا چاره‌نوسی 118 كه دیارنیه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و پارێزگاری موسڵ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی دوێنێیان كرد، كه‌سوكاری قوربانیان داوایان كرد تاوانبارانی رووداوه‌كه دادگایی بكرێن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشت، كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه به‌ردبارانی پارێزگاری موسڵیان كرد‌و داوایان كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
هاوكات كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی موسڵ لیژنه‌یه‌كیان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق پێكهێنا.
سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ موسڵ رانه‌گه‌یه‌ندراو بوو، هاوكات شه‌وی رابردوش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی موسڵ كرد.
ئه‌حمه‌د جبوری، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "به‌له‌مه‌كه 287 كه‌سی له‌سه‌ر بووه و دوای نقومبونیشی ته‌رمی 89 كه‌سیان دۆزراونه‌ته‌وه و تا ئێستاش ته‌رمی 118 كه‌سیان دیارنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه 103 كه‌سیان ژن و 86 پیاو و 98 منداڵ هه‌بوون، ئه‌وه‌ش به‌پێی كامێراكانی چاودێری دورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌كه.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاندووه، "80 كه‌سی دیكه كه‌له‌سه‌ر به‌مه‌له‌كه بوون خۆیان رزگاركردووه و تا ئێستاش چاره‌نوسی 118 كه‌سیان دیارنیه".
ه.م