حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز راده‌گرین

کوردستان

22/03/2019‌ 1687 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی موسڵه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز راده‌گرن.

حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ له‌ په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، "خەم و پەژارەی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ كارەساتی گیانلەدەستدانی دەیان كەس لە هاووڵاتیانی شاری مووسڵ كە دوێنێ لە ڕووباری دیجلەدا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكەوە گیانیان سپارد".

راشیگه‌یاندووه‌، "لەیەكەم ساتی ڕووداوەكەشەوە هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی تەندروستی و فریاگوزاری لە هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون بەدەم برینداران و لێقەومانه‌وه‌ بچن و بە شێوەیەكی بەردەوام لە چاودێریكردنی ڕەوشەكەداین، ئەمەش بە ئەركی نیشتمانی و برایەتیی هاوبەشمان دەزانین".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا هاتووه‌، "بەشدار و هاوبەشی ماتەمی گشتییە لە عێراق و بەم بۆنەیەشەوە چالاكی و ئاهەنگە فەرمییەكانی جەژنی نەورۆز ڕادەگرێت. بەهەشتی بەرین بۆ قوربانییان لە خوای مه‌زن داواكارین و سەبووری بۆ كەسوكاری بەڕێزیان و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین".
ه.م