ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا دوو كه‌س له‌كه‌سوكاری قوربانیانی ڕوداوه‌كه‌ی موسڵ ده‌كات به‌ژێره‌وه‌

عیراق

22/03/2019‌ 1706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌هۆی هه‌ڵاتنیان له‌ده‌ست ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی موسڵ، دوو كه‌س له‌كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ژێره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌وفه‌ل عاكوپ، پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌ردانی شوێنی ڕووداوی نوقبموونی به‌له‌مه‌كه‌ی ڕوباری دیجله‌ی كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س خنكان، به‌ڵام هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تییان له‌سه‌ردانی ناوبراو ده‌ربڕی، له‌پاش هه‌ڵاتنی پارێزگاریش له‌ناوچه‌كه‌، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی نه‌وفه‌ل عاكوب دوو كه‌سیان كرد به‌ژێره‌وه‌، كه‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ڕوداوه‌كه‌ی دوێنێ بوون.

هاوڵاتیانی موسڵ به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی توند كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگاریان به‌ردباران كرد.


ڕ. ج