شارپرێس:
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕووداوی نوقمبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق په‌یامی سیستانی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی موسڵ ڕاگه‌یاند، كه تیایدا مه‌رجه‌عی شیعه‌كان داوایكردووه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هۆكاربوون بۆ ئه‌و ڕووداوه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌پۆسته‌كانیان پێشكه‌شبكه‌ن.
سیستانی په‌یامی ماته‌مینی خۆیشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كرد‌و داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و ڕوداوه بكرێت.
دوێنێ پێنج شه‌ممه به‌هۆی نوقمبوونی به‌له‌مێك له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی موسڵ، زیاتر له 100 كه‌س خنكان، ڕووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌نێوخۆی عێراق دروستكردووه، هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماته‌مینی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ڕاگه‌یاند.
ڕ . ج