شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌خنه‌ی له دانپێدانانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك به‌شێك له‌خاكی ئیسرائیل له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه گرت، به‌وه‌ش به‌های لیره له‌توركیا دابه‌زی.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كاتی ئه‌وه هاتووه دان به‌سه‌روه‌ریی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان بنرێت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ كێشه‌یه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌كه دروستده‌كات، به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بووه كێشه بۆ به‌های لیره‌ی توركی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ، دوای لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان لیره‌ی توركی نزیكه‌ی 3%ی به‌های خۆی له‌ده‌ستدا.
بیوته‌ر ماتس، ئابووریناس له دامه‌زراوه‌ی رابۆبانك پێی وایه، ئێستا مه‌ترسییه‌ك له‌ئارادایه كه به‌هۆی خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو توركیاوه، دووباره لیره‌ی توركی به‌های خۆی له‌ده‌ستبداته‌وه.
ساڵی ڕابردوو به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا، لیره‌ی توركی 30%ی به‌های خۆی له‌ده‌ستدا.
ڕ . ج