شارپرێس:
پێشنوێژی شاری تاران ده‌ڵێ، توانیویانه شكست بهێنن به پلانی ئه‌مریكا بۆ كێشانی نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌حمه‌د خاته‌می، پێشنوێژی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌وتارێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌نیازبووه نه‌خشه‌یه‌كی نوێ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژێت، كه له‌نێو نه‌خشه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر عێراق، سوریا‌و لوبناندا بگرن، ده‌شڵێ، ئه‌مریكا پڕۆژه‌كه‌ی شكستیهێنا.
به‌وته‌ی پێشنوێژی تاران، وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی شكست به‌و پڕۆژه‌ی ئه‌مریكا بهێنێت، كه ده‌یویست دووباره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ویستی خۆی ڕێكبخاته‌وه.
له‌باره‌ی سه‌ردانی حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ عێراق خاته‌می ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه شۆكێك بوو بۆ نه‌یارانی ئێران‌و "شكستهێنان به‌پیلانی داگیركه‌ران".
ڕ. ج