شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ڕووداوه‌كه‌ی شاری موسڵ ده‌كه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته شاری موسڵ‌و شوێنی ڕووداوی نوقمبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی شاره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رهه‌م ساڵح له‌شاری موسڵ ڕایگه‌یاند، سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێوه كۆده‌بنه‌وه.
هاوكات شه‌وی ڕابردوو پاش گه‌یشتنی به شاری موسڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران ماته‌مینی گشتی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ڕاگه‌یاند.
ڕ . ج