شارپرێس:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی شاری موسڵ بۆ كه‌مته‌رخه‌میی ئیداریی له‌شاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و داوای گۆڕینی به‌رپرسانی شاره‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانی سه‌ردانێكدا بۆ شاری موسڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، موسڵ به‌ده‌ست كه‌مته‌رخه‌میی ئیدارییه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئیداره‌دانی شاره‌كه ده‌كه‌ن بگۆڕدرێن.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی موسڵیان كرد وتیشی، شاره‌كه پێویستی به‌ئیداره‌دانی هه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانی به‌تواناوه، بۆیه بڕیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
دوێنێ پێنج شه‌ممه به‌هۆی نوقمبوونی به‌له‌مێك له‌یه‌كێك له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی موسڵ زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵ بوون.
ڕ . ج